نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بە فەرمانی مەسرور یارزانی بوودجەیەك بۆ دروستكردنی چەندین بەنداو تەرخانكرا

بە فەرمانی مەسرور یارزانی بوودجەیەك بۆ دروستكردنی چەندین بەنداو تەرخانكرا

بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان به‌ ته‌رخانكردنی بڕه‌پاره‌ی پێوست بۆ به‌نداوه‌كانی كوردستان، به‌ گرنگ داده‌نرێت و گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ بریاره‌كه‌ كاریگه‌‌ریی خێرای له‌سه‌ر ژێرخانی ئابووریی كوردستان ده‌بێت و گرنگتر له‌وه‌ ‌خێرا جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌یه‌.
حوسێن حه‌مه‌كه‌ریم، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕاگه‌یاند: بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌باره‌ی به‌نداوه‌كان زۆر گرنگ بوو، گرفتی ئاو له‌ كوردستان جدییه‌ و ئه‌م بڕیاره‌ هۆكاره‌ بۆ گلدانه‌وه‌ و پاراستنی ئاو، هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ ئه‌مڕۆ، ئه‌م بڕیاره‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زۆرێك له‌ گرفته‌كانی ئاو چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌مه‌ دروێنه‌ی ئاوه و كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه‌ به‌نداوه‌كانی لێن، ئه‌و بڕیاره‌ بۆ سامانی ماسی و كشتوكاڵ و ژینگه‌ش‌ كاریگه‌ریی زۆر گه‌وره‌ی ده‌بێت.
گوتیشی: بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، به ‌خێرایی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و خودی خۆی گرنگیی زۆر به‌ پرسی ئاو ده‌دات و كۆمه‌ڵێك بڕیاری گرنگ له‌و باره‌وه‌ دراون، كه‌ لێكه‌وته‌ی زۆر باشی ده‌بێت بۆ كوردستان.

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه‌

رۆژی دووشه‌ممه‌ 20ی تشرینی یەکەمی 2025 له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *