نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌م نزیكانه‌ سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراک دابەش دەکرێت

به‌م نزیكانه‌ سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراک دابەش دەکرێت

بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ سه‌به‌ته‌ی سێیه‌می به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتییان بگاته‌ كۆگاكانی هه‌ڵگرتنی خۆراك له‌ هه‌رێمی كوردستان تا به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش بكرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاووڵاتییان بڕیاری لێدراوە و لە نزیکترین کاتدا دەگاتە کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دوای پشکنین لە تاقیگەکانی هەرێم، لە ڕێگای بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ڕاشیگه‌یاند: لە هەندێک شوێن کە سەبەتەی دووەمیشیان وەرنەگرتووە، پرۆسەکە ڕۆژانە بەردەوامە و دابەش دەکرێت.

بەشە خۆراکەکە پێکهاتووە لە (برنج و فاسۆلیا و زەیت وشەکر و نیسک یان ئاری نۆک و دۆشاوی ته‌ماته‌)، لە هەمانکاتیشدا بەشە ئاردی نۆیەم لە ڕێگای بریکارەکانی دابەشکردنی ئارد دەگەیەنرێتە دەست هاووڵاتییانەوە کە هەر ئەندامی خێزانێک (9) کیلۆ ئارد وەردەگرێت

بەپەلە

مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پیرۆز دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پیرۆز دەکات و دەڵێت، “رۆڵێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *