بڕیاره به‌م نزیكانه سه‌به‌ته‌ی سێیه‌می به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتییان بگاته كۆگاكانی هه‌ڵگرتنی خۆراك له هه‌رێمی كوردستان تا به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش بكرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاووڵاتییان بڕیاری لێدراوە و لە نزیکترین کاتدا دەگاتە کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دوای پشکنین لە تاقیگەکانی هەرێم، لە ڕێگای بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ڕاشیگه‌یاند: لە هەندێک شوێن کە سەبەتەی دووەمیشیان وەرنەگرتووە، پرۆسەکە ڕۆژانە بەردەوامە و دابەش دەکرێت.
بەشە خۆراکەکە پێکهاتووە لە (برنج و فاسۆلیا و زەیت وشەکر و نیسک یان ئاری نۆک و دۆشاوی ته‌ماته)، لە هەمانکاتیشدا بەشە ئاردی نۆیەم لە ڕێگای بریکارەکانی دابەشکردنی ئارد دەگەیەنرێتە دەست هاووڵاتییانەوە کە هەر ئەندامی خێزانێک (9) کیلۆ ئارد وەردەگرێت