نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هاتووچۆی هەولێر لەسەر ئەم وێنەیە روونکردنەوە دەدات

هاتووچۆی هەولێر لەسەر ئەم وێنەیە روونکردنەوە دەدات

دوای ئەوەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی هێمایەکی هاتووچۆ بڵاوکرایەوە کە ئاماژە بە ئاڕاستەی بەرەو هەولێر دەكات بەڵام بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی ئاڕاستەکان هاوشێوە نین، هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەم هێمایە لەشاری کەرکوک دانراوە و ئەوان بەرپرسیار نین لەو هەڵەیە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا باسی لەوەشکردوە، چەند ڕۆژێكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی هێمایەكی هاتووچۆ بڵاوكراوەتەوە كەئاماژە بۆ ئاڕاستە بەرەو هەولێر دەكات و وانیشاندراوە كەئەمە هەولێرە، ئێمە بۆ هەموو لایەكی ڕووندەكەینەوە كە ئەو شوێنە هەولێر نییە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو شوێنەی ئەو هێمایەی تێدا دانراوە لەشاری كەركوكە و بە ئاڕاستەی هەولێرە، “بۆیە ئێمە لە هەڵە و شێوازی دانانی هێمایەكە بەرپرسیار نین”.

بەپەلە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *