نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێگەیشت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێگەیشت

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە “جان ئیڤ لۆدریان”، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، دۆخی کۆچبەرانی سەرسنووری بێلارووس و پۆڵەندا و بەشداریی و مانەوەی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاووتوێ کرا.

لە بارەی دۆخی کۆچبەرانەوە هەردوولا هاوڕابوون کە ئەوان بوونەتە قوربانی دەستی بازرگانانی مرۆڤ و قاچاخچییەکان و گەمەیەکی سیاسی.

سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە گەڕانەوەی سەدان کۆچبەردا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەر هاریکاری و هەماهەنگییەکی پێویست لە پێناو گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو کۆچبەرانەی ماون دەربڕی، هەروەها داواشی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرد، کە رۆڵی خۆیان لە گەیاندنی فریاگوزاری بۆ ئه‌و کۆچبەرانەی گیریان خواردووە، بگێڕێت.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، بە پێزانینەوە باسی لەو رێکارانە کرد، کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە گیراونەتەبەر بەرامبەر ئەو تاوانبارانەی، بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد، کە بەپەلە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، هەماهەنگییان کرد و هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیان دا.

سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، رێککەوتن لەسەر ئەوەی تیمێکی تەکنیکی، لە پاریسەوە سەردانی هەرێمی کوردستان و بەغدا بکات، بۆ بەدواداچوون و گرتنەبەری رێکاری پێویست.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندیی و هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولادا.

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی: ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو چەک و کۆمەڵکوژی و تاوانێک بەهێزترە

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی پەیامێکی بڵاوکردەوە.رۆژی سێشەممە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *