نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەفەرمانی مەسرور بارزانی.. دوو پردی ستێراتێژی دروست دەکرێن

بەفەرمانی مەسرور بارزانی.. دوو پردی ستێراتێژی دروست دەکرێن

بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دروستكردنی دوو پرد دەرچوو، هەردوو پردەكە دەكەونە سەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر.

بەپێی نووسراوێكی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی پێشان دراوە بە دروستكردنی دوو پردی پەڕینەوەی هاووڵاتییان لەسەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، بڕی 446 ملیۆن و 765 هەزار دینار بۆ پردی یەكەم لە نزیك قوتابخانەی ئەحمەدی خانی، هەروەها بڕی 453 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی پردی پەڕینەوە لەسەر شەقامی 100 مەتری لە نزیك نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر.

دابینكردنی ئەو بڕە پارەیە لە كاتێكدایە، لە ماوەی ڕابردوودا چەندان ڕووداوی شێلان و گیان لەدەستدان لەو شوێنانە ڕوویان دا.

بەپەلە

دادگای فیدراڵی جێبەجێکردنی بڕگەیەکی تایبەت بە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕاگرت

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە بەرژوەندیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد و فەرمانی کرد شێوەیەکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *