نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لەسەر کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای سۆران وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

لەسەر کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای سۆران وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژیی گواستنەوەی کارەبای پاڵەپەستۆی بەرزی (شەقڵاوە – سۆران – چوارقوڕنە) بووە هۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی تشرینی دووەم، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین، پڕۆژەی ستراتیژیی گواستنەوەی کارەبای پاڵەپەستۆی بەرزی (شەقڵاوە – سۆران – چوارقوڕنە) جێبەجێکراوە. 
ئەوەشخراوەتەڕوو، ”پڕۆژه‌كه‌ لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو گەیشتە شوێنێک کە تیمەکانی کارەبا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە پێویستییان بە 7 بۆ 10 رۆژێک هەیە کە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هەردوو ناوچەکە کەم بکرێتەوە.
باسلەوەشکراوە، پاش هەوڵێکی زۆری وەزارەتی کارەبا و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار، بڕیار درا تیمەکانی کۆمپانێا بۆ خێرا جێبەجێکردنی پرۆژەکە زیاد بکرێن و بە شێوەی فول تایم لە مەودای نێوان (شەقلاوە – خەلیفان) بە دووری 33 کیلۆمەتر لە پرۆژەکە کار بکەن.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *