
وهزارهتی كارهبای حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند، جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژیی گواستنەوەی کارەبای پاڵەپەستۆی بەرزی (شەقڵاوە – سۆران – چوارقوڕنە) بووە هۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی تشرینی دووەم، وهزارهتی كارهبای حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین، پڕۆژەی ستراتیژیی گواستنەوەی کارەبای پاڵەپەستۆی بەرزی (شەقڵاوە – سۆران – چوارقوڕنە) جێبەجێکراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ”پڕۆژهكه لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو گەیشتە شوێنێک کە تیمەکانی کارەبا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە پێویستییان بە 7 بۆ 10 رۆژێک هەیە کە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هەردوو ناوچەکە کەم بکرێتەوە.
باسلەوەشکراوە، پاش هەوڵێکی زۆری وەزارەتی کارەبا و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار، بڕیار درا تیمەکانی کۆمپانێا بۆ خێرا جێبەجێکردنی پرۆژەکە زیاد بکرێن و بە شێوەی فول تایم لە مەودای نێوان (شەقلاوە – خەلیفان) بە دووری 33 کیلۆمەتر لە پرۆژەکە کار بکەن.