پەرلەمانتارێکی لیژنەی سەرچاوە سروشتییەکان، شاسوار عەبدولواحید بە کەسێکی “درۆزن” وەسف دەکات و دەڵێ ئەو لێشاوی درۆیەی شاسوار دەستی پێکردووە سەبارەت بە گرفتی بەنزین، بۆ ئەوەیە دزی و قەرزەکانی لەبیر خەڵک بباتەوە.
جیهاد حەسەن، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان، راگەیاند: “ئەو نماییش و پروپاگەندانەی کە شاسوار عەبدولواحید دەیکات، ئامانجی لێی هەڵخەڵەتاندنی خەڵک و شاردنەوەی دزی و قەرز و خراپییەکانیەتی.
، ئەو پروپاگەندەیەی شاسوار سەبارەت بە نرخی بەنزین بڵاوی کردووەتەوە و بانگەشەی بۆ دەکات، جگە لە درۆیەکی گەورە هیچی دیکە نییە، چونکە بەنزین پێویستی بە کڕینە و نرخەکەی دیاریکراوە”.
گوتیشی: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە هەر کەسێک بەنزین هاوردە بکات و بە نرخی ٥٠٠ دینار بۆ هەر لیترێک بیفرۆشێت بە هاووڵاتیان، ئەوا گومرگی لەسەر هەڵدەگیرێت، کەچی شاسوار دەڵێ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رەتی کردووەتەوە کە بەنزین هاوردە بکات ئەو قسەیەش درۆیە و راست نییە، ئەگەر راست دەکات بە بەڵگەوە ئاشکرای بکات کە بەنزین لە کوێ هاوردە دەکات.