نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: خەمبارم بە كۆچی دوایی كۆڵن پاوڵ

مەسرور بارزانی: خەمبارم بە كۆچی دوایی كۆڵن پاوڵ

ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا خەمباری خۆی بۆ كۆچی دوایی كۆڵن پاوڵ وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا راگەیاند.

سەرۆكی حكوومەت لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوكردەوە “خەمبارم بە کۆچی دوایی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا کۆڵن پاوڵ، هاوڕێیەکی هەمیشەیی هەرێمی کوردستان و عێراق بوو”.

مەسرور بارزانی هەروەها نووسیویەتی “ئێمە بە یەکەوە کارمان کرد بۆ ئەوەی وڵات لە دیکتاتۆری ڕزگار بکەین، من دەزانم کە ئەو بەدوای ئاشتییەکی بەردەوامدا بوو بۆ ناوچەکە، هاوخەمم لەگەڵ خانەوادەکەی”.

جێی باسە ئەمڕۆ دووشەممە کۆڵن پاوڵ دیپلۆماتکار و وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا، بەهۆی تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە تەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *