نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزیری سامانە سرووشتییەکان: كێشه‌ی به‌نزین چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین

وەزیری سامانە سرووشتییەکان: كێشه‌ی به‌نزین چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین

وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی دابینکردنی نەوتی سپی و بەنزین رێککەوتوون و  لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.

کەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  بە رووداوی راگەیاند: لە کۆبوونەوەمدا لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رێککەوتین لەسەر ئەوەی کە بە سێ قۆناخ نەوت بەسەر هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستاندا دابەشبکرێت.
 
وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی:  لە قۆناغی یەکەمدا کە لەم رۆژنەدا دەستپێدەکات، 50 ملیۆن لیتر نەوت دەگەیێنینە گوندی ناوچە شاخاوییەکان، لە قۆناخی دووەمدا 50 ملیۆن لیتر بەسەر قەزا و ناحییەکاندا دابەشدەکەین و لە قۆناخی سێیەمیشدا 50 ملیۆن لیتری دیکە بەسەر شارە گەورەکاندا دابەشدەکەین.
 
لەبارەی نرخ و کوالێتی نەوتەکەشەوە  راشیگه‌یاندووه‌: ئەو نەوتە لە دەرەوە هاوردە دەکرێت و کوالێتییەکی بەرزی دەبێت، حکومەتی عێراق لیتری بە 750دینار دەکڕێت و بە 400 دینار دەیفرۆشێتەوە بە هەرێمی کوردستان، ئێمەش تەنیا حەقی گواستنەوەکە دەخەینە سەر نەوتەکە کە چەند دینارێک دەبێت بۆ یەک لیتر و دابەشی دەکەین.
 
لەبارەی بەنزینیشەوە كه‌مال ئه‌تروشی وەزیری سامانە سروشتییەکان رایگه‌یاندووه‌: رێککەوتنێکی نوێمان کردووە کە رۆژانە بڕی یەک ملیۆن و 80هەزار لیتر بەنزین رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت، هەروەها ئەو کێشەیەی بۆ پاڵاوگەی بازیانیش دروستبووبوو، چارەسەرکراوە، بەمەش کێشەی بەنزین تارادەیەک چارەسەر دەبێت، بەڵام گرفتە بنبڕ نابێت و پێویستی بە پلانێکی ستراتیژییە

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *