نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حکوومەتی هەرێم.. بەگووژمەی 280 ملیۆن دینار پڕۆژەی ئاوەڕۆ لە سلێمانی جێبەجێ دەکات

حکوومەتی هەرێم.. بەگووژمەی 280 ملیۆن دینار پڕۆژەی ئاوەڕۆ لە سلێمانی جێبەجێ دەکات

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی تۆڕێكی ئاو له‌ پارێزگای سلێمانی جێ به‌جێ ده‌كات.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لە گوندی كۆستەی چەم لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی بەكرەجۆ له‌ پارێزگای سلێمانی پرۆژەیەكی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ جێبەجێ دەكرێ و بۆ تەواوكردنی پرۆژەكەش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا گوژمەی زیاتر لە 280 ملیۆن دیناری خەرج كرد.

وەك لە فەرمانەكەدا هاتووە، بڕیار درا بە خەرجكردنی گوژمەی (280,362,500) دووسەد و هەشتا ملیۆن و سێسەد و شەست و دوو هەزار و پێنجسەد دینار لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆی چەند كۆڵانێك لە گوندی كۆستەی چەم لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی بەكرەجۆ.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *