لە وڵاتی بەڕیتانیا گێچەڵی سێکسی گێشتووەتە ئاستێک پەرلەمانی ئەو وڵاتە ناچار ببێت کۆببێتەوە ڕێگە چارەیەک بدۆزنەوە، په‌رله‌مانتارانیش له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسیان له چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌و پرسە كردوە.
له کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا تاوتوێی دۆسیەی گێچه‌ڵه سێكسییه‌كان لەو وڵاتەی کرد، جێسی فلپس، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی بریتانیا لەکۆبونەوەکەدا وتی، ” كه‌سانێک بینای په‌رله‌مان جێده‌هێڵن به‌هۆی هه‌مان پرسەوە.”
چیدی ناتوانن قبوڵی ئه‌م بارودۆخه بكه‌ن كه ڕوبه‌ڕوی كه‌یسێكی له‌م جۆره بونه‌ته‌وه
ئاماژەی بەوەشکرد، ” ئه‌وان ئه‌و ستافه‌ن كه چیدی ناتوانن قبوڵی ئه‌م بارودۆخه بكه‌ن كه ڕوبه‌ڕوی كه‌یسێكی له‌م جۆره بونه‌ته‌وه.”
ده‌یانه‌وێت ئه‌م دۆسیەیە به‌لایه‌كدا بخرێت
جێسی فلپس دەڵێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كردون ده‌رباره‌ی ئه‌م كه‌یسه، ئه‌وەیان وتوه كه ئه‌وان چیدی نایه‌نه‌وێت ئه‌م باسه به ته‌واونه‌كراویی بمێنێته‌وه و ده‌یانه‌وێت ئه‌م دۆسیەیە به‌لایه‌كدا بخرێت، هەروەها ڕێگا چاره‌یه‌كی گونجاوی بۆ بدۆزینه‌وه.