نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میر و بابەشێخی ئێزدییان دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میر و بابەشێخی ئێزدییان دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە (2ی ئۆکتۆبەری 2021) پێشوازی لە میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان و بابەشێخ، شێخ عەلی شێخ ئەلیاس کرد.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ میری ئێزدیان كرد
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ میری ئێزدیان كرد

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە خزمەتکردنی زیاتری ئێزدییان دووپاتکردەوە، کە وەک هەمیشە پشتیوان و داکۆکیکاری بەهێزی مافەکانیان دەبێت. جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێکی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی بە هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، شنگال ئاوەدان بکرێتەوە و ئاوارەکان بە سەربەرزی بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانیان.

میر و بابەشێخی ئێزدییان، وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکە، سوپاسی سەرۆکی حکومەتیشیان کرد بۆ رەزامەندیدانی لە سەر، کۆمەڵێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکانیان، لەوانە، کردنی هەردوو کۆمەڵگەی خانکێ و شاریا بە ناحیە، ئەمەش لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ئیدارییەکان لە سنووری پارێزگای دھۆک.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میر و بابەشێخی ئێزدییان دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میر و بابەشێخی ئێزدییان دەکات

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *