ڕاپۆرته پزیشكیه‌كان ئاشكرایان كردوه كه جۆرێك حه‌بی نوێ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه له كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه تونده‌كانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی” گاردیان” ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه ده‌رمانه‌كه له‌سه‌ر شێوه‌ی حه‌ب دروستكراوه و ڕێژه‌ی مردن و چونه نه‌خۆشخانه به‌هۆی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مده‌كاته‌وه بۆ نیوه و له ئێستا كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ده‌رمانه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه مۆڵه‌تی پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كه بخاته بازاڕه‌وه .
پسپۆڕان پێیان وایه كه ئه‌م ده‌رمانه كه ناوی” ” molnupiravir” ه شێوازی به‌كارهێنانی زۆر ئاسانه و ده‌كرێت یارمه‌تیده‌رێكی زۆر باش بێت، ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه‌ی كه به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م ده‌رمانه‌یه داوای ڕێگه پێدانی فه‌رمی كردوه بۆ ده‌رمانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتودا له ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندین وڵاتی دیكه وه‌ك یه‌كه‌مین چاره‌سه‌ری فه‌رمی كۆرۆنا به‌كاربهێندرێت.