نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ئەمریکا لەبارەی کۆبونەوەی لیژنەی دەستوری سوریا داوایەک لەسەرجەم لایەنەکان دەکات

ئەمریکا لەبارەی کۆبونەوەی لیژنەی دەستوری سوریا داوایەک لەسەرجەم لایەنەکان دەکات

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پێشوازی لە راگەیاندنەکەی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری سوریا دەکات بۆ کۆبونەوەی کۆمیتەی دەستوری سوریا لە 18ی تشرینی یەکەمدا، داواشی لە هەمو لایەنەکانی ململانێی سوریا کرد کە بە باوەڕەوە گفتوگۆ بکەن بۆ چارەسەری کێشەی سیاسی.

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، “واشنتن پێشوازی لە راگەیاندنی کۆبونەوەی کۆمیتەی دەستوری سوریا دەکات لە 18ی تشرینی یەکەمدا، داوا لە هەمو لایەنەکان دەکەین کە بە باوەڕێکی باشەوە گفتوگۆ بکەن بۆ چارەسەرێکی سیاسی و دادپەروەرانە بۆ گەلی سوریا بەپێی بڕیارنامەی 2254ی ئەنجومەنی ئاسایش”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، خەمڵاندنی کەمترین ژمارەی مردوان لە سوریا زیاتر لە 350 هەزار کەسە لەوەتەی ساڵی 2011ەوە شەڕی ناوخۆیی سوریا دەستیپێکردوە، تاکە چارەسەری ئەم نەهامەتیە درێژخایەنە، یەکلاییکردنەوەیەکی سیاسییە بە سەرۆکایەتی گەلانی سوریا.

گێر پێدەرسۆن، نێردەی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سوریا لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا ڕایگەیاند، کە 18ی مانگی داهاتو وادەی کۆبونەوەی کۆمیتەی دەستوری سوریایە و لە جنێف بەڕێوەدەچێت.

پێدەرسۆن لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی یوئێن ڕایگەیاند، لایەنەکانی سوریا ڕازی بون بە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان و بە “مژدە” وەسفی دەکەن.

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *