نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / یه‌كه‌م حه‌ب وه‌ك چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌

یه‌كه‌م حه‌ب وه‌ك چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌

ڕاپۆرته‌ پزیشكیه‌كان ئاشكرایان كردوه‌ كه‌ جۆرێك حه‌بی نوێ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ نیشانه‌ تونده‌كانی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ پێگه‌ی‌” گاردیان” ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ كه‌ ده‌رمانه‌كه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی‌ حه‌ب دروستكراوه‌ و ڕێژه‌ی‌ مردن و چونه‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مده‌كاته‌وه‌ بۆ نیوه‌ و له‌ ئێستا كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ده‌رمانه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ مۆڵه‌تی پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌رمانه‌كه‌ بخاته‌ بازاڕه‌وه‌ .
پسپۆڕان پێیان وایه‌ كه‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ كه‌ ناوی”  ” molnupiravir” ه‌ شێوازی به‌كارهێنانی زۆر ئاسانه‌ و ده‌كرێت یارمه‌تیده‌رێكی زۆر باش بێت، ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه‌ی‌ كه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م ده‌رمانه‌یه‌ داوای ڕێگه‌ پێدانی فه‌رمی كردوه‌ بۆ ده‌رمانه‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ماوه‌ی‌ دوو هه‌فته‌ی‌ داهاتودا له‌ ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ وه‌ك یه‌كه‌مین چاره‌سه‌ری فه‌رمی كۆرۆنا به‌كاربهێندرێت.

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *