نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی:ژماره‌یه‌م پڕۆژه‌ بۆ ڕه‌واندز جێبه‌جێ ده‌كرێت

به‌فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی:ژماره‌یه‌م پڕۆژه‌ بۆ ڕه‌واندز جێبه‌جێ ده‌كرێت


له‌سه‌ر راسپارده‌ی‌ مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان زیاتر له‌ ملیارێك و 500 ملیۆن دینار بۆ سنووری‌ رواندز دابین كرا و به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ دانرا.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر، له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگا و له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر، به‌گوژمه‌ی ملیارێك و پێنج سه‌د ملیۆن دینار، له‌ سنووری ڕه‌واندز ده‌ست به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی كراوه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ خزمه‌تگوزارییه‌ی‌ كه‌ حكوومه‌ت ده‌ستی‌ پێ كردووه‌، ئه‌حمه‌د قادر قایمقامی‌ رواندز ڕایگه‌یاندووه‌، 450 ملیۆن و 206 هه‌زار و له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ڕێوره‌سمێكدا به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی كۆنكرێتكردنی شه‌قامه‌ ناوخۆییه‌كان له‌ ڕواندز و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و كۆنكریتكردنی چه‌ند شه‌قامێكی لاوه‌كی له‌ سنووری ناحییه‌ی وه‌رتێ دانرا.

هه‌ر ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری‌ هه‌ولێر رای‌ گه‌یاند، له‌ژێر ڕاسپارده‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامانجامان ئه‌وه‌یه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا خزمه‌تگوزاریی بگه‌یه‌نین به‌سه‌رجه‌م سنوروه‌كان.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *