له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان هاتووه،به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی چوار ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانكرا.
ده‌قی ڕنكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
بە فەرمانی بەڕێز (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دابینکردنی چوار ئۆتۆمبێل بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە کە بریتیە لە:
(دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن/ ئەمبوڵانس)
(دوو ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری/ پیکاب)
لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان لە نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستیەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەی شەهید.
بەناوی وەزارەتی تەندروستی، سوپاسی پاڵپششتی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ بەردەوام فراوانکردنی خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید.
د.ئاسۆ حەوێزی
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
١٣ی ئەیلول ٢٠٢١