كه‌سێكی ئاسایی و ته‌ندروست ئاساییه ئه‌گه‌ر ڕۆژانه 50-100 تاڵه قژی سه‌ری هه‌ڵوه‌رێت چونكه ئه‌مه به‌شێكه له هاوسه‌نگی سروشتی جه‌سته‌ی و له هه‌مان كاتدا چه‌ندین تاڵی نوێ دوباره دروست ده‌بن و سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌نگی له هه‌ڵوه‌رینی قژدا نه‌ما ئه‌وه حاڵه‌ته‌كه ده‌گۆڕێت بۆ نه‌خۆشی” ده‌رده ڕێوی” و له هۆكاره گشتییه‌كانی هه‌ڵوه‌رینی قژ بریتیه له” هۆكاری بۆماوه و دڵه‌ڕاوكێ و سروشتی ژیانی تاك ، به‌ڵام له خانماندا هه‌ندێكجار چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی هۆكار ده‌بێت بۆ هه‌ڵوه‌رینی قژ كه بریتین له:
1- تێكچوونی ده‌ردانی ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد
2- كه‌مخوێنی
3- نه‌خۆشییه‌كانی به‌رگری له‌ش
4- كیسی هێلكه‌دان
5- نه‌خۆشییه‌كانی پێست
6- دووگیانی
هاوكات ته‌واوبوونی سوڕی مانگانه له‌دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی و ماندوێتی زۆر و خه‌مخواردن و نه‌شته‌رگه‌ری و توشبوون به نه‌خۆشی مه‌ترسیدار و توند و كه‌می ڤیتامینه پێویسته‌كان له له‌شدا.
پێش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر دیاریكردنی هۆكاری حاڵه‌ته‌كه زۆر گرنگه و ئه‌وه‌ش هه‌ندێكجار پێویستی به پشكنینی پزیشكی هه‌یه.