نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یەكگرتووی ئیسلامی وادەی بەستنی كۆنگرەی راگەیاند

یەكگرتووی ئیسلامی وادەی بەستنی كۆنگرەی راگەیاند


avatar

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبۆوەو بڕیاریدا لەكۆتایی ئەم مانگەدا، كۆنگرەی حەوتەمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ساز بكات.
بەپێی هەواڵێكی میدیاكانی یەكگرتووی ئیسلامی، ئەمڕۆ شەممە 7/5/2016 ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو تیایدا بەفەرمی وادەی بەستنی كۆنگرەی حەوتەمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان راگەیاند كە وابڕیارە 27 و 28 ی ئەم مانگە كۆنگرەی حەوتەمی یەكگرتوو ئەنجام بدرێت و هەر ئەمڕۆش لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە پێكهێنرا كە ژمارەیان 7 كەسە و لەسبەینێەوە دەستبەكاردەبێت.
بەپێی هەواڵەكان، تائێستا 4 كاندید پاڵێوراون بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئەوانیش هەر یەكە لە محەمەد فەرەج ئەمینداری ئێستاو سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری پێشووی یەكگرتوو و محەمەد رەئوف سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەبوبەكر كاروانی ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتوو خۆیان كاندید كردووە.

بەپەلە

بەریتانیا سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكات

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە شارەدێی قادر كەڕەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *