نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / رێکخەری کەمپەینی ‘ناوی من، ناوی دایکمە’ روونکردنەوە لەبارەی کەمپەینەکەیان دەدات

رێکخەری کەمپەینی ‘ناوی من، ناوی دایکمە’ روونکردنەوە لەبارەی کەمپەینەکەیان دەدات

رێکخەری کەمپەینی “ناوی من، ناوی دایکمە” دەڵێت، ئەوان داوای ئەوە ناکەن هەموو کەسێک ناوی باوکیان لەسەر رەگەزنامە لاببەن و ناوی دایک بەکاربهێنرێ، بەڵکو داوای ئەوە دەکەن کە ئەو کەسانەی باوکیان دیار نییە، مافی ئەوەیان هەبێت کە ناوی دایکیان وەکو ناوی دووەم بەکاربهێنن.

بەهار مونزیر، رێکخەری کەمپەینی “ناوی من، ناوی دایکمە” راگەیاند، “بیرۆکەکە لە 05-12-2018ـەوە کاری لەسەر دەکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی کە لەگەڵ چەند رزگاربووێکی ئێزدی قسەمان کرد کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستدرێژییان کرابووە سەر و ناوی باوکیان دیار نەبوو”.

لە هەرێمی کوردستان چوار رێکخراوی مەدەنی سەرپەرشتیی کەمپەینەکە دەکەن کە بریتین لە، رێکخراوانی ئێمە، خەڵک بۆ گەشەپێدان، یەکێتیی ژنانی کوردستان و هاریکاریی یاسایی ژنان. هەروەها بە گوتەی بەهار  مونزیر، نزیکەی 50 رێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوچەیی دیکە پاڵپشتی لە کەمپەینەکە دەکەن.

رێکخەرانی کەمپەینەکە لە 27-01-2021 داوایەکیان ئاراستەی پەرلەمانی عێراق کردووە بۆ پشتگیریی لە کەمپەینەکەیان، بە گوتەی بەهار مونزیز، “27 پەرلەمانتار پشتگیرییان کردووە و داواکەمان بووەتە پرۆژەیاسایەک کە لە ماددەی 19 و 20ـدا هاتووە، هەر کەسێک ئارەزوومەندانە دەتوانێت ناوی باوک یان دایکی وەکو ناوی دووەم بەکاربهێنێت”.

بەپەلە

پەیاما سەرۆك بارزانی بۆ سالیادا دامەزراندنا بنگەهێ لالش

دەقی پەیامەكەی سەرۆك بازرانی بەبۆنەی 31 ساڵەی دامەزراندنی بنگەی لالش:- بناڤێ خودایێ مەزن و دلۆڤان …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *