
له گوتاری سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی ڕای گه‌یاند: كۆتایی به لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمان به‌ران له‌م مانگه‌وه ده‌هێنین كه به‌ناچاری دۆخی خه‌راپی ئابووری وای كردبوو بڕیاری لێبڕینی مووچه بده‌ین .
ئابووری ناسان باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له دوو ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی 9ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی، وڵاته‌كه‌مانی گه‌یانده ئه‌ودۆخه ئابوورییه‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی بكه‌وێت.
سه‌ركۆ یونس ئابووری ناس به چركه‌ی وت: مه‌سروور بارزانی ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌یه به هه‌نگاوه حه‌كیمانه‌كانی توانی كوردستان له‌و قه‌یرانه گه‌وره‌ی ئابووری ڕزگاربكات به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و په‌تایی كۆرۆنا ڕوبه‌ڕوی جیهان بویه‌وه.
ئه‌و ئابووری ناسه وتیشی:”هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و مكوڕی سه‌رۆك وه‌زیران له‌وه‌ی ده‌بێت سه‌رچاوه‌كانی دارایی فره چه‌شنبكرێت و چاكسازی به‌رده‌وامبێت، ده‌بینین ئه‌مڕۆ حكوومه‌ته‌كه‌مان به پشتیوانییه‌كی كه‌میی پاره‌ی به‌غدا توانی كۆتایی به لێبڕینی مووچه بهێنێت.
بڕوای ئه‌و ئابووری ناسه، ئه‌وه‌ییه دوو ساڵی ئاینده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی ئاینده‌یه‌كی ڕۆشن چاوه‌ڕێ ئابووری كوردستان ده‌كات.