نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یه‌كێتی و پارتی..مه‌سروور بارزانی و حكوومه‌ته‌كه‌ی جێگه‌ی ئومێدی گه‌له‌كه‌مانن

یه‌كێتی و پارتی..مه‌سروور بارزانی و حكوومه‌ته‌كه‌ی جێگه‌ی ئومێدی گه‌له‌كه‌مانن

كاردانەوە بەرانبەر بە بڕیار و هەنگاوە گەورەكانی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە، كە سەرباری ئاستەنگە ئابووری و سیاسییەكان، هەنگاوەكانی چاكسازی ئەو كابینەیە بووەتە هۆكاری ئەوەی بەسەر تەواوی كێشەكاندا زاڵ ببێت.

رێزان شێخ دلێر، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند، بڕیاری كۆتاهێنان بە لێبڕینی مووچە، یەكێكە لە هەنگاوە گرنگەكانی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێم، كە سەرباری تەنگژەی دارایی و سیاسی بەهۆی مانەوەی مەترسیی داعش و شەڕی سەر سنوورەكان، لە رووی سیاسی لەلایەك و چارەسەر نەكردنی ریشەیی كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا، حكوومەتی هەرێم ئەم هەنگاوە گرنگەی نا.

دووپاتی كردەوە، نەهێشتنی لێبڕینی مووچە دەرئەنجامی سیاسەتی چاكسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، كە تیایدا سەركەوتوو بووە.

حەسیبە سەعید، پەرلەمانتاری لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ”وشە” ئاماژەی دا، كابینەی نۆ بەستەڵەك و گرفتی بەردەمی تواندەوە، چونكە سەرباری ئاستەنگی هەندێك لە پەرلەمانتارانی كورد و شۆڤێنییەكان، هەروەها سەرباری ئاستەنگە ئابوورییەكان لە گەڕانەوەی داهات بەپێی پێویست، كابینەی نۆ لەم هەنگاوە سەركەوتوو بوو.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *