نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕاوێژكارێكی ئابووری.. پێداگری له‌سه‌ر چاكسازی حكوومه‌تی هه‌رێمی گه‌یانده‌ ئه‌م قۆناخه‌ی به‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی سه‌ركه‌وێت

ڕاوێژكارێكی ئابووری.. پێداگری له‌سه‌ر چاكسازی حكوومه‌تی هه‌رێمی گه‌یانده‌ ئه‌م قۆناخه‌ی به‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی سه‌ركه‌وێت

راوێژكارێکی ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئيراده‌ى پته‌وى حكوومه‌ت و پێداگری له‌سه‌ر چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى سێكته‌ره‌كان و ڕێگرى له‌ گه‌نده‌ڵى و كه‌مكردنه‌وه‌ى دزه‌پێكردنى داهاتى گشتى، حكوومه‌تى له‌ شۆكى قه‌يرانه‌كان ده‌رباز كرد و گه‌يانديه‌ ئه‌و قۆناغه‌ى كه‌ ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى حكوومه‌ت بتوانێت زاڵبوون به‌سه‌ر كورتهێنانى ته‌مويلى مووچه‌ ڕابگه‌يه‌نێت.
ڕۆژی یەکشەممە 25/7/2021، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕای گه‌یاند: “له‌م مانگه‌وه‌ به‌بێ لێبڕین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێ.
لاێ خۆیەوە د. ئەرشەد تەها، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە سیاسەتی ئابووری و راوێژكاری پێشكەوتووی ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان، ڕاگەیاند: “ئيراده‌ى پته‌وى حكوومه‌ت و سووربوونى له‌سه‌ر چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى سێكته‌ره‌كان و ڕێگرى له‌ گه‌نده‌ڵى و كه‌مكردنه‌وه‌ى دزه‌پێكردنى داهاتى گشتى حكوومه‌تى هه‌رێمى له‌ شۆكى قه‌يرانه‌كان ده‌رباز كرد و گه‌ياندييه‌ ئه‌و قۆناغه‌ى كه‌ ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت بتوانێت زاڵبوون به‌ سه‌ر كورتهێنانى ته‌موويلى مووچه‌ ڕابگه‌يه‌نێت.
زیاتر گوتیشی: “به‌ به‌رده‌وامیى چاكسازييه‌كان و دانانى پلانى په‌ره‌پێدانى پێنج ساڵه‌ى ئابوورى و پاراستنى دۆخى ئارامى و ئاسايشى كوردستان، حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ده‌چێته‌ قۆناغێكى نوێی گه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیى ئابوورى كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌دواوه‌ نه‌بێت.
ئەرشەد تەها پێیوایە بڕیارەکەی حکوومەت و چاکسازی، کاریگەریی باشی دەبێت، گوتیشی: ” بێگومان ئه‌مانه‌ش هه‌مووى كاريگه‌ریى له‌سه‌ر خواستى گشتى و بووژانه‌وه‌ى بازاڕ و زيادبوونى داهاتى تاكه‌كه‌س ده‌بێت، كاريگه‌رييه‌كانى ته‌نیا له‌سه‌ر مووچه‌خۆران نابێت، به‌ڵكوو هه‌موو سێكته‌ره‌ ئابوورييه‌كانى ئابووریى هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: پێویستە كار بكەین لەپێناو ئەوەی نەوەی داهاتوو رووبەڕووی كۆمەڵكوژی نەبنەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە پێویستە هەمووان كار بكەن لەپێناو ئەوەی نەوەكانی داهاتوو جارێكی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *