نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.. غالب و سه‌ركه‌وت و ئه‌حمه‌د ئو په‌رله‌مانتارانه‌ن له‌ به‌غدا ته‌نها درۆ ده‌كه‌ن

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.. غالب و سه‌ركه‌وت و ئه‌حمه‌د ئو په‌رله‌مانتارانه‌ن له‌ به‌غدا ته‌نها درۆ ده‌كه‌ن

ئه‌ندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان وەڵامی ژمارەیەك لە پەرلەمانتارە كوردەكانی نەیاری هەرێمی كوردستان دەداتەوە و نایشارێتەوە كە درۆكانی ئەو پەرلەمانتارانە بۆ خەڵكی ئاشكرا بووە.
لە بەرامبەردا كەریم فەخری، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان راگەیاند: “غالب محەمەد و ئەحمەدی حاجی رەشید و ڕێبوار كەریم و سەركەوت شەمسەدین درۆ لەگەڵ گەلی خۆیان دەكەن و درۆكانیشیان بۆ خەڵك ئاشكرا بوو، ئەوان درۆ لەگەڵ خودی خۆشیان دەكەن، چونكە لە كاتێكدا مووچەی زۆر وەردەگرن، موزایەدەش بە قووتی خەڵكی فەقیرەوە دەكەن”.
ڕوونیشی كردەوە كە ئەو كەسانە هەرچەندە خۆیان بە نوێنەری گەلی كوردستان دەناسێنن، بەڵام “له‌ راستیدا نوێنه‌ری خۆیانن، خه‌ڵک باش تێگه‌یشتووه‌، قسه‌ی بریقه‌دار و بێ کردار زۆرن، به‌ڵام له‌ ئەرزی واقیعدا هیچ ناكەن”.
ئەو سەركردەیەی گۆڕان پرسیار لە پەرلەمانتارەكان دەكات، “ئێوە لە بەغدا بوون، جگە لە هات و هاوار چی دیكەتان كرد؟”. هاوكات نایشارێتەوە كە “هەندێكتان دەتانویست کوردستان هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌، یه‌کێکتان دەیویست مووچه‌ی مووچەخۆران بخاتە سەر بەغدا، ئەویتر داوای دەكرد سوپای عێراق دەست بەسەر كێڵگە نەوتییەكاندا بگرێت، پێمان ناڵێن دەرئەنجامی هەوڵەكانتان چی بوو؟“.
لە كۆتاییشدا نەیشاردەوە كە “دەبێ خەڵك لەوە تێبگات، ئەو پەرلەمانتارانە تا گیرفانی خۆیان هه‌بێت، که‌سیان لا مه‌به‌ست نییه‌”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *