دوای ئەوەی گردێکی سەر رێگایەکی سەرەکیی شارۆچکەی سۆران درزی برد و مەترسیی خستە سەر رێگاوبانەکە، بڕیار درا رێگاکە دابخرێت و کار بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییە بکرێت. بەرپرسی فەرمانگەی پاراستنی رێگاوبانی سۆرانیش دەڵێت ماوەی مانگێك دیاری كراوە بۆ لابردنی مەترسییەكانی درزی كەمەربەندیی سۆران، بەڵام رەنگە کاتی زیاتری بوێت بۆ لابردنی خۆڵ و چەوی شوێنەكە.
ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بەرپرسی فەرمانگەی پاراستنی رێگاوبانی سۆران، ڕاگەیاند: “دوای وەرگرتنی رەزامەندی و دەستبەكاربوونمان بۆ لابردنی مەترسییەكانی كەمەربەندیی سۆران، ئەگەرچی ماوەی مانگێك دیاری كراوە، بەڵام بەهۆی سەختیی شوێنەكە و دەركەوتنی درزی زیاتر، لەوانەیە کاتی زیاتری بوێت، بۆ لابردنی خۆڵ و چەوی شاخی سەر کەمەربەندییەکە و لابردنی ئاستنگەكانی سەر رێگاكە”.
گوتیشی: “لە قۆناغی یەكەمدا، گوژمەیەك بە بڕی نزیكەی 600 ملیۆن دینار دیاری كراوە، بۆ لابردنی ئەو مەترسی و بەربەستانە، تیمەكانیشمان دەستیان بە كار کردووە لە شوێنەكە، بە هیواین هەرچی زووە بتوانین ئەم مەترسییە دوور بخەینەوە و هاتوچۆ لەو رێگا سەرەكییە ئاسایی ببێتەوە”.
بەپەلە
. سەرکردەیەکى گۆڕان بافڵ تاڵەبانى بووەتە مەقاشى دەستى میلیشیاکان
. بۆ گۆڕان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى کۆنابێتەوە لە کۆمێنت زیاتر بخوێنەرەوە كەریم فەخری قاسم، ئەندامی …