
قایمقامی قەزای شەقڵاوە ئاشکرای کرد، لە سنووری قەزای شەقڵاوە لەسەر بوودجەی پارێزگای ھەولێر و وەزارەتی شارەوانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ١٧ پڕۆژەی جۆراوجۆر و ١٥ پڕۆژەی شارەوانی و پێنج پڕۆژەی ئاو جێبەجێ دەکرێت.
ئیبراھیم شێخەڵڵا، ڕایگهیاند: “لەسەر بوودجەی پارێزگای ھەولێر کۆمەڵێک پڕۆژەمان ھەیە و کۆی گشتیی پڕۆژەکان ٣ ملیار و ٥٣٥ ملیۆن دینار و لەسەر بوودجەی شارەوانی ١٥ پڕۆژەمان ھەیە و کۆی گشتییەکەی ٣ ملیار و ٢٣٥ ملیۆن دینارە، ئەمەش لەسەر بوودجەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانییە.”
قایمقامی قەزای شەقڵاوە گوتیشی: “ئەو پڕۆژانە ھەمووی لە تەندەریندان و ھەندێک ئاڕاستەی کۆمپانیا کراون و بەشێکیشی ڕاستەوخۆ جێبەجێ دەکرێن.”
ئیبراھیم شێخەڵڵا باسی لەوەش کرد: “ھەر لەسەر بوودجەی شارەوانی پێنج پڕۆژەی ئاومان ھەیە بە گوژمەی ٧٢٢ ملیۆن دینار.”
شێخەڵڵا باسی لەوەش کرد: “ئەوەی لەسەر بوودجەی پارێزگای ھەولێر ١٧ پڕۆژەی جۆراوجۆرە لە ھەموو بوارەکان ج\یبەجێ دەکرێت”.