
چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بە پشتیوانیی تاقمێكی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، باج و سەرانە لە خەڵكی سنووری سلێمانی دەسەنێت.
كەریم فەخری، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان راگەیاند، لە بابەتی وەرگرتنی باج و سەرانە، ئەگەر ”به‌شێك له یه‌كێتی پشتیوانی‌یان نه‌كه‌ن، پەكەكە چۆن دێنه نێو گوندەكان و باج و سەرانە لە خەڵك وه‌رده‌گرن؟.
ڕوونیشی كردەوە، ئەوەی خەڵكی گوندی شێنێ بەرامبەر بە پەكەكە كردییان، ”یەكەمین سەرهەڵدانی خەڵكە لە دژی پەكەكە“. گوتیشی: ”له مێژه پشتیوانی لە په‌كه‌كه ده‌كه‌ین، بەڵام خۆیان خاڵی لاوازیان داوەتە دەستەوە، ئه‌م كارە بۆ په‌كه‌كه و مانه‌وه‌ی له هەرێمی كوردستان زۆر خراپه، ئێمه باج و سه‌رانه بە كەس نادەین.
بە بڕوای سەركردەكەی گۆڕان، خه‌ڵك ئه‌م مۆدیله سیاسه‌ته ره‌ت ده‌كاته‌وه و قەبووڵی ناكات، بۆیه ”ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر ده‌كات، خودی په‌كه‌كه‌یە“.