نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرکردەیەکی گۆڕان پەکەکە بە پشتیوانی یەکێتی سەرانە لە هاوڵاتیان وەردەگرێت

سەرکردەیەکی گۆڕان پەکەکە بە پشتیوانی یەکێتی سەرانە لە هاوڵاتیان وەردەگرێت

چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بە پشتیوانیی تاقمێكی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، باج و سەرانە لە خەڵكی سنووری سلێمانی دەسەنێت.

كەریم فەخری، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان راگەیاند، لە بابەتی وەرگرتنی باج و سەرانە، ئەگەر ”به‌شێك له‌ یه‌كێتی پشتیوانییان نه‌كه‌ن، پەكەكە چۆن دێنه‌ نێو گوندەكان و باج و سەرانە لە خەڵك وه‌رده‌گرن؟.

ڕوونیشی كردەوە، ئەوەی خەڵكی گوندی شێنێ بەرامبەر بە پەكەكە كردییان، ”یەكەمین سەرهەڵدانی خەڵكە لە دژی پەكەكە“. گوتیشی: ”له‌ مێژه‌ پشتیوانی لە په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین، بەڵام خۆیان خاڵی لاوازیان داوەتە دەستەوە، ئه‌م كارە بۆ په‌كه‌كه‌ و مانه‌وه‌ی له‌ هەرێمی كوردستان زۆر خراپه‌، ئێمه‌ باج و سه‌رانه‌ بە كەس نادەین.

بە بڕوای سەركردەكەی گۆڕان، خه‌ڵك ئه‌م مۆدیله‌ سیاسه‌ته‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و قەبووڵی ناكات، بۆیه‌ ”ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر ده‌كات، خودی په‌كه‌كه‌یە“.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *