له زنجیره تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد كه سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێریان كرد و جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌رده‌وامی ئه‌و هێرشانه شكۆ و توانای حكومه‌تی فیدراڵ ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
له تویته‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: “سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر هەولێریان کرد. بەڵام سەرکۆنەکردن بەس نیە و پێویستە وەڵامی ئەم کارە تێکدەرانەیە بدرێتەوە”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه، “بەردەوامبوونی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە، کە لە لایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکانه‌وه ئەنجام دەدرێن، شكۆ و توانای دەسەڵاتی حکومەتی فیدرالی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و سەقامگیریی عێراقیش تێکدەدات”.