نوێترین هەواڵ
سەرەتا / ڕاپۆرت / لاهوور جه‌نگی به‌ درێژای ڕێگای باره‌ قاچاخه‌كانی پاسه‌وان داده‌نێت نهێنی بخوێنه‌وه‌

لاهوور جه‌نگی به‌ درێژای ڕێگای باره‌ قاچاخه‌كانی پاسه‌وان داده‌نێت نهێنی بخوێنه‌وه‌

لاهوور جه‌نگی له‌ مه‌رزه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی زۆنی حزبه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران بازگانی قاچاغچیه‌تی ده‌كات، كاڵای كوالیت خه‌راپ هاورده‌ ده‌كات و ئاماده‌ نییه‌ گومرگ بدات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ده‌ست ماڵپه‌ڕی چركه‌ كه‌وتووه‌:ئەو بارە قاچاخانەی کە لە مەرزەکانی سنووری سلێمانی بە قاچاخی دەهێنرێنە ناوەوە، لە هەر ناوچەیەک پاسەوان و کەسی تایبەتیان داناوە تا پارێزگاری لەو بارە قاچاخ و بارهەڵگرانە بکات.

ئەو مادە و کەلوپەل و خۆراکە قاچاخەی کە هی بەرپرسەکانە و بە قاچاخ دەیهێننە ناوەوە، لە هەر ناوەچەیەک کەسێکیان بە جلی مەدەنیەوە داناوە وەک سکێۆرتی و پاسەوان و ئامێرێکی بێ تەلی پێیە.

ئەو سەرچاوەیه‌ گوتی، ئەو کەسەنای کە دانراون و پاسەوانی دەکەن پێوەندییان بە یەکەوە هەیە بەهۆی ئەو ئامێرە بێ تەلانەوە یەکتری ئاگادار دەکەنەوە لە هەر حاڵەتێک و دروستبوونی کێشە و گرفت و زیاتریش بۆ ئەوە دانراون تا هیچ کەس ڕێگری لەو بارە نەکات لە دەست بەسەرداگرتن و ڕفاندن.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *