نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / پەیجی دژە تیرۆری كوردستان وردەكاریی كەوتنەخوارەوەی چەند درۆنێكی لە سنووری هەولێر ئاشكرا كرد

پەیجی دژە تیرۆری كوردستان وردەكاریی كەوتنەخوارەوەی چەند درۆنێكی لە سنووری هەولێر ئاشكرا كرد

پەیجی دژە تیرۆری كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، سێ درۆن بەر خانوو هاونیشتمانییەک لە نزیک گوندی براغ لە پارێزگای هەولێر دەکەوێت و درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین دەکەوێتە خوارەوە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26/6/2021، پەیجی دژە تیرۆری كوردستان، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، وردەكاریی كەوتنەخوارەوەی چەند درۆنێكی لە سنووری هەولێر ئاشكرا كرد و تێیدا هاتووه‌: “بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، كاتژمێر 1 و 50 خوله‌كى بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سێ درۆن (فڕۆکەی بێفڕۆکەوان) لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیك کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە پارێزگای هەولێر دەدەن، کە دوو لەو درۆنانە دەتەقنەوە یەکێکیان ناتەقێتەوە، خۆشبەختانە ته‌نیا زیانی دارایی هه‌بوو و هیچ زیانێکی مرۆیی لێ نه‌كه‌وته‌وه‌، هاوکات درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین كه‌وته‌ خواره‌وه‌”.

پەیجی دژە تیرۆری كوردستان باسى له‌وه‌ كردووه‌، دروشمی “السلام علیک یا جمال العراق، بسم لله قاسم الجبارین، یا صاحب الزمان، یا زهرا‌و” لەسەر باڵی درۆنەکان نووسراوە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە بەردەوامە و دەرئەنجامەکانی بۆ هەموو لایەک ئاشکرا دەکەن.

بەپەلە

بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژران

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *