كاتێك تورکیا کە لە سنوورهكانى پارێزگاى سلێمانی هێرش دەکاته سهر پەکەکە، تاوانبار ناکرێت و ناخریتە ئەستۆییهوه بهڵام به پێچهوانهوه له سنوورهكانى پارێزگاى ههولێر و دهۆك لایهنێكى دیاریكراو تۆمهتبار دهكرێت ئهمهیش وهك دووفاقى لهلایهن لایهنهكانهوه لێك دهدرێتهوه.
ئەبو کاروان، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان و پەرلەمانتاری خولی پێشوو لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگهیاند “تورکیا لە ھەر شوێنێک ھێرش بکات، ھێرشکردنە بۆ سەر خاکی کوردستان و دەبێ حزب و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگهی مەدەنی و چالاکوانان یەک ھەڵویست یان ھەبێت و پێویستە سەر کۆنە و ڕێگری لێ بکریت، چونکە پێشێڵکردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.”
زیاتر گوتى، “لە ڕاستیدا ھەڵەیەکی یەگجار گەورەیە کە پێمان وابێت تورکیا جیاوازی دەکات لە نێوان ھەولێر و سلێمانی، ئەم قەوارەیە خۆی لەلایەن تەواوی دوژمنانەوە بە ئامانج گیراوە.”
ڕوونى كردهوه، “حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکھاتووە لە سێ حزبی کوردستانی (پارتی و یەکێتی و بزوتنەوەی گوڕان)، بۆیه دەبێت یەک ھەڵوێستییان ھەبێت بەرانبەر ئەو ھێرش و پەلاماردانانە و ڕێگری لێ بکەن و داوا لە ھێزەکانی ھاوپیمانان بکەن بە یەکگرتووی بۆ ئەوەی بێنە دەنگ و بۆردومانەکانیان و شەھیدکردنی خەڵکی سڤیل ڕابگرن.”
ئاشكراى كرد، “پێویستە لەسەر حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، کە بەر پرسیارێتییان لە ئەستۆیە، دژی ئەو ھێرش و پەلاماردانانە بێنە دەنگ و ھەڵوێست دەربڕن.”
“ئێمە لە حیزبی شیوعی کوردستان بەرانبەر ئەو پێشیلکاریانە و بەرانبەر ئەو ھێرش و پەلاماردانانە ھەڵوێستمان ههبووە و ھەڵوێستمان نەگۆڕە و جێی ناڕازی بوونمانە و دژی وەستاوینەتەوە”. ئەبو کاروان، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان واى گوت.