سمكۆ به‌نه‌فشی به ئۆتۆمبێلێكی حزبی چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌كانی ئه‌و حزبه له نزیك سلێمانی و بێ سه‌روشوێن بووه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئۆتۆمبێله كه سمكۆ پێی چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌كانی كۆمه‌ڵه، هه‌ر ئه‌و رۆژه له نزیكی “به‌نزینخانه‌ی سارا” دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و جۆره كارانه‌ی وه‌ك رفاندنی سمكۆ بۆ ئێران ده‌كرێن و له به‌رانبه‌ردا پاداشت ده‌درێن، به‌ڵام له مانگی نیسانه‌وه تا ئێسته ده‌بوو چاره‌نووسی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه دیاری بكرێ.
له‌گه‌ڵ شوێنبزركردنی سمكۆ، هیچ كام له چالاكان و رۆژنامه‌نووسانی سلێمانی به‌ده‌نگ نه‌هاتن و هاوشێوه‌ی كه‌یسه‌كه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی / كه یه‌كێتیی له پێنجوێن گرتی و راده‌ستی ئێرانی كرده‌وه و دواتر له سێداره درا/ بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد.