دوای ئه‌وه‌ی به بڕیاری سه‌رۆك بارزانی، یه‌كه‌ی 80 خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ده‌نگۆیه‌ك بڵاو بووه‌وه گوایه ئه‌مه بۆ شه‌ڕی په‌كه‌كه‌یە. ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی پێشمه‌گه ده‌ڵێت، ئه‌وانیش با هه‌مان بڕیار بده‌ن.
سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان،ڕایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر یه‌كه‌ی 80 بیه‌وێت شه‌ڕی په‌كه‌كه بكات، له ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بێت، شه‌ڕه‌كه هه‌ر ده‌كات.
روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه ده‌كه‌ن، ئیراده‌ی سیاسی‌یان نییه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندییان ده‌درێت، بۆیه ده‌نگۆی بێ بنه‌ما بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
“له لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هه‌موو فه‌رمانده‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80، دانیشتن و هه‌موویان پێیان باش بوو بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڵام ئه‌وان گوتیان ئیراده‌ی سیاسیی پێویسته. سه‌رۆك بارزانی به‌یه‌ك بڕیار هێزی یه‌كه‌ی 80ی خسته‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه”. هه‌ركی واده‌ڵێت.
له‌باره‌ی یه‌كه‌ی 70 هه‌ركی دووپاتی كرده‌وه، ده‌بوو هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی بڕیاری هاوشێوه‌یان بدایه، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه دروست نه‌بێت.