نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: ئاسایشی یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ دایك و منداڵه‌كانی دكتۆره‌ باخان ده‌كات

به‌په‌له‌: ئاسایشی یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ دایك و منداڵه‌كانی دكتۆره‌ باخان ده‌كات

دایكی دكتۆر باخان ئازاد دەڵێت، ئاسایشی هەڵەبجە هەڕەشەی كوشتنی منداڵەكانی دكتۆر باخانی كردووە و بە 60 چەكدار هەڵدەكوتنە سەر پەككەوتەیەكی وەك من.

ئامینە محەمەد دایكی دكتۆر باخان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی ڕای گەیاند، كچەكەی من بەرگری لە هەژاران كردووە و كەیسی گەندەڵیی دەرمانی ئێكسپایەری ئاشكرا كردووە، كەچی ئاسایش گرتی و زیندانی كرد.

دایكی دكتۆر باخان گوتی، ئاسایش 60 كەسی هێنایە سەر ماڵەكەم كە من ئیفلیج و نەخۆشم، مۆبایلەكانیان بردووین و هەڵیانكوتایە سەر ماڵەكەم و هەڵیانتەكاندووە، من 25 ساڵە لێرەم و زیانمان بۆ كەس نەبووە.

دایكی دكتۆر باخان باسی لەوەش كرد، تەنیا داواكاری ئێمە ئەو كەیسە بە سیاسی نەكرێت و لە ئاسایش وەربگرێتەوە و بدرێتە دادگایەكی دادپەروەر، چونكە هەڕەشەیان لە دكتۆر باخان كردووە كە دایكت و منداڵەكانت دەكوژین و ئینجا خۆشت دەكوژین، ئێستە منداڵەكانیشی ترسێنراون، ئەوانە گوناهیان چییە؟.

ڕوونی كردەوە، دكتۆر باخان تەنیا تاوانی ئەوەبوو ئامادە نەبوو دەرمانی ماوەبەسەرچوو بە هاووڵاتییان بدات، ئێستە كەسێك لە ئاسایش بەناوی سەرخێڵ هەڕەشە دەكات، هەروەها لە ترسان دەرگاكانی ماڵ دادەخەین و كورسی بە دەرگاكانەوە هەڵدەواسین تا لەگەڵ تەقەی دەرگان بەخەبەر بێین.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *