بەرپرسێکی پارتی دەڵێ هەنگاوەکانی پەکەکە نیشانەی شەڕفرۆشتن و هەڵگیرساندنی شەڕی کورد و کوردە بەڵام ئەوە سه‌رۆك بارزانى و پارتییە كه سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو غەدرە شه‌ڕى كورد و كوردیان حه‌رام كردووه.
بڵند ئیسماعیل، ئه‌ندامى سه‌كردایه‌تیی پارتى دیموکراتی کوردستان و به‌رپرسى لقى 16ى ئەو حزبە ڕاگه‌یاند: “پارتی هه‌رگیز بڕیارى شه‌ڕى لەگەڵ پەکەکە نه‌داوه ته‌نانه‌ت له كاتی به‌گریكردنیش خۆمان لە شەڕ پاراستووه، هەر خودی دروستكردنى ناوچه‌ى ئیدارەدان له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه له‌نێو خودى هه‌رێمى كوردستان به ناوى هه‌رێمى قه‌ندیل و زاب و بە چەند ناوێکی دیکە بە واتاى داگیركردنى خاكى هه‌رێمی كوردستان دێت و واتای ئەژمارنەکردنە بە شەرعییەتی هەرێمی کوردستان.
گوتیشی: “ده‌ركردنى گوندنیشه‌كان و رێگرتن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى پێنجسه‌د گوند ڕاگه‌یاندنى شه‌ڕ دژى هه‌رێمى كوردستان و سووتاندى خانوو و ڕه‌ز و باخی هاووڵاتیان و دانانه‌وه‌ى مین و شه‌هیدكردنى پێشمه‌رگه له قوڵایی خاكى هه‌رێمى كوردستان شه‌ڕ فرۆشتێكی ڕوون و ئاشکرایە.
روونیشیکردەوە کە”ئەوە سه‌رۆك بارزانى و پارتییە كه سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو غەدرە کەچی شه‌ڕى كورد و كوردیان حه‌رام كردووه.