لێكۆڵهرێكی سیاسی، رای دهگهیهنێ، كه چالاكوانان و بهناو مێدیای ئازاد، له ئاست دهستگیركردنی رۆژنامهنووس ناسیح عهبدولڕهحیم بێدهنگن، له كاتێكدا بۆ دهستگیركردنی رۆژنامهنووسێك له ههولێر، دنیا دههێننه خهت.
رۆژی ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١، دادگای كەتنی هەڵەبجە تەنیا لەسەر نووسینی كۆمێنتێك، فەرمانی شەش مانگ بەندكردنی بەسەر ناسیح عەبدولڕەحیم، ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری بانكی خوێنی شارەكەدا سەپاند.
بەھرۆز جەعفەر، ڕۆژنامەنووس و لێکۆڵەری سیاسی ڕاگەیاند، تاکە شتێک هەڵەبجەی کردە پارێزگا و داکۆکی لە بە پارێزگابوونی شارەکە کرد، ملیاران دیناری بۆ ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە بەدوای خۆیدا هێنا و دەهێنێت، گڕوتینێکی دا بە پرسی هەڵەبجە و كیمیابارانکردنی، تەنیا هەڵەبجەییەکان بوون، نە حکوومەتی عێراق نە پەرلەمان و حزبەكان نەبوون، لەناو هەڵەبجەشدا یەکێک لە داکۆکیکارە سەرسەخت و مرۆڤە پاک و دڵسۆزهكان، ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی بوێر ناسیح عەبدولڕەحیم بوو.
ڕوونیشی كردەوە، لە بری ئەوەی “ڕەخنە و نەسیحەتی ئەم ناسیحانە بکرێن بە هێمای بوونی دەنگی ئازاد و بیناکردنی ئیداری و سیاسی لە شارەكەدا، کەچی پاداشتەکەیان بە شهش مانگ زیندانیکردن داوەتەوە”.
ئهو لێكۆڵهره، گوتیشی: “خەڵکی ڕەسەنی هەڵەبجە و هەموو خەڵکە دڵسۆزەکەی کوردستان، ئەمە بە کارێکی هەڵە و ناشایستە لە قەڵەم دهدەن و بە ناهەقی دەزانن. ئەوەی کە ناسیح عەبدولڕەحیم خستوویەتییە ڕوو، لە بواری تەندروستیدا ئەوپەڕی ڕاستی و بێلایەنانە و دادپەروەرانە بووە، لە کاتێکدا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ڕای گەیاندووە ئەوان سکاڵایان لەسەری نییە و هیچ کارێکی خراپی بەرامبەر ناوبانگی تەندروستیی هەڵەبجە نە کردووە. ئیتر ئەم بڕیارە بۆ؟”.
بههرۆز جهعفهر، ئهوهشی گوت: “بوونی كەسێكی وەك ناسیح عهبدولڕهحیم بە پێویست دەزانم وەک بەشێک لە سیستەمی بەرگری و مانەوەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و گەشەپێدانی ڕای ئازاد و بازنەی دیموکراسیی لە کوردستاندا.
دەربارەی بێدەنگیی ڕۆژنامهنووسان و چالاکوانەکانی سلێمانی لەسەر دەستگیرکردنی ناسیح عەبدولڕەحیم، بەھرۆز جەعفەر ئاماژەی بەوە کرد: “ئەم زۆنی سەوز و نیللییە بووه بە کوتلەیەک دژی خەڵک و رۆژنامەنووسان و پەناگەیەکی ئارام بۆ گەندەڵی و پیا
سەرەتا / کوردستان / بۆ بهناو ئازادی خوازهكانی سلێمانی و ههڵهبجه له ئاست زیندانی كردنی ناسیح عهبدولرهحمان بێدهنگن
بەپەلە
وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات
ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …