له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا مه‌حموود سه‌نگاوی كه میدیاكانی یه‌كێتی به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان ناوی ده‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێ هیچ پۆستێكی له یه‌كێتی نییه، گوتی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند هه‌یه له سنووری گه‌رمیان ده‌یانه‌وێ خه‌ڵك ده‌ستیان ماچ بكات.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه هه‌ر كه‌سێك ئه‌و جۆره په‌روه‌رده‌ی فێری كادره‌كانی ئێسته‌ی یه‌كێتیی كردووه، ده‌بێ په‌شیمان بكرێنه‌وه، چونكه ده‌بێت بچنه ماڵان نه‌ك خه‌ڵك بێته لای ئه‌وان.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه رۆژانه ده‌بیستن و ده‌بینن كادری یه‌كێتی ده‌تۆرێن و پێوه‌ندی به‌حزبه‌كانی تره‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وه له ئه‌نجامی سیاسه‌تی ئێسته‌ی یه‌كێتییه .