كاردانه‌وه‌كان له دژی بیانوو به ده‌سته‌وه‌دانی توركیا بۆ داگیركردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له عێراق له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها نا ده‌ستووری بوونی خه‌باتی په‌كه‌كه و نانه‌وه‌ی سه‌ر هێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان و شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه به قبوڵ نه‌كراوى هه‌ژمار ده‌كرێت.
دیاری به‌رواری، ئه‌ندامی كوردی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی ، ڕاگه‌یاندووه:، له سه‌ردانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كه له سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ناهی و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێك پێكهاتبووین چه‌ندان ڕاستی له‌مه‌ڕ كێشه‌كانی سه‌ر سنوور ده‌ركه‌وت و ده‌بێت هه‌نگاو بگیرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.
زیاتر گوتی، ئه‌و ڕاستییه ده‌ركه‌وتووه كه توركیا به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه له‌شكركێشی كردووه و هاتووه‌خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، هه‌روه‌ها په‌كه‌كه بووه‌ته بیانوو بۆیه بوونی په‌كه‌كه له‌سه‌ر خاك باشووری كوردستان وه‌ك به‌شێك له عێراق نا ده‌ستوورییه.