نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چركە داهاتی عەلی باپیر و دڵشاد گەرمیانی بڵاودەكاتەوە

چركە داهاتی عەلی باپیر و دڵشاد گەرمیانی بڵاودەكاتەوە

دڵشاد گەرمیانی دەبێتە قوربانی عەلی باپیر

ئا: کەیوان عمر قوربانی

دەمێكە پەرتەوازەیی و یەك دەنگ نەبوون باڵی بەسەر كۆمەڵی ئیسلامیدا كێشاوە, سەركردەكانیان لە ئاستی مەكتەبی سیاسی بەتایبەت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە ئاشكرا دژایەتی كۆمەڵێك بڕیاری حزبەكەیان دەكەن, هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی كۆمەڵ بەتەوای نیگەرانی خۆیان لە ئاستی سەركردایەتی بە ئاشكرا دەربڕیوە تا گەیشتە ئەو ئاستەی كۆمەڵێك گەنج وازهێنانی خۆیان لە كۆمەڵی ئیسلامی ڕاگەیاند.

كۆمەڵی ئیسلامی وەكو زۆربەی حزبەكانی باشوری كوردستان قسەی لەسەرە و لەنێوخۆیدا رای جیاوازی تێدایە بۆ نموونە ئەو هەڵوێستەی دڵشاد گەرمیانی كە یەكێك لە سەركردە باڵاكانی ئەو حزبە هەیەتی زۆرجار جیاوازە لە هەڵوێستی فەرمی حزبەكەی, هەندێك كەس گەرمیانی بە سەرپەرشتیاری باڵی سەلەفی دەناسێنن و دەڵێن ئەو باڵە جیاوازە لە باڵی گشتی كە زۆربەی سەركردایەتی كۆمەڵ لەسەری دەڕۆن.

 لێرەدا پرسیار ئەوەیە كە ئایە ئەو حزبە لە كۆنگرەی حزبەكەیدا دەتوانی وابكات كە سەروەت و سامانی بەرپرسە باڵاكانیان ئاشكرا بكرێت؟

بەپێی زانیارییەكانی گۆڤاری چركە عەلی باپیر  چەند كۆمپانیایەكی بە نهێنی هەیە و بازرگانی دەكات, تەنیا دوو بەرپرسی باڵای كۆمەڵی ئیسلامی ئاگاداری داهاتی عەلی باپیرن, عەلی باپیر ئەوكاتەی بووەتە ئەندامی بزووتنەوەی ئیسلامی هیچ سەروەت و سامانێكی نەبووە. سەرچاوەیەك لە دەڤەری پشدەر بۆ چركەی راگەیاند بنەماڵەی عەلی باپیر لە كاتی خۆیدا خێزانێكی دەوڵەمەند و خاوەن موڵك نەبووینە.

  جیاوازی دڵشاد گەرمیانی لەگەڵ عەلی باپیر لەڕووی سەروەت و ماڵەوە جیاوازیەكی بەرچاو هەیە, بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست گۆڤاری چركە كەوتوون دڵشاد گەرمیانی ئەوكاتەی پەیوەندی بە بزووتنەوەی ئیسلامی كردووە كەسێكی سەرمایەدار بووە و باوكی كەسێكی دیاری دەڤەری دەربەندیخان و  گەرمیان بووە, هەروەها بنەماڵەی دڵشاد گەرمیانی یەكێك بووینە لە بنەماڵە دیار و دەوڵەمەندەكانی ئەو دەڤەرە.

لێرەدا پرسیارەكە ئەوەیە عەلی باپیر لە ئێستادا كەسێكی دەوڵەمەندترە لە بەرامبەر دڵشاد گەرمیانی, ئەمەش ئەوە نیشاندەدات كە حزبی ئیسلامی بووەتە پەیژەیەك بۆ دەوڵەمەندكردنی عەلی باپیر و بووەتە خلیسكێن بۆ دابەزینی دڵشاد گەرمیانی, بەپێی زانیارییەكانی چركە عەلی باپیر سەروەت و سامانەكەی لە زۆربەی بەرپرسە ئیسلامییەكانی هەرێمی كوردستان زیاترە.

جیاوازی دڵشاد گەرمیانی و عەلی باپیر لەڕوی سەروەت و سامانیان, لەم نەخشەیە بەتەواوی دەردەخەین, هەر بەپێی ئەوزانیارییانەی كە دەست چركە كەوتوون عەلی باپیر زۆربەی كەسوكاری خۆی بە پلەی بەرزی پێشمەرگایەتی خانەنشین كردوون لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە, جگە لەمە زۆربەی كات عەلی باپیر هاوكاریی دارایی لە كۆماری ئیسلامی ئێران وەرگرتووە, هەروەها ئەوەش ناشاردرێتەوە كە یەكێتی سەردەمانێك پارە و خەرجی كۆمەڵی سەرفدەكرد و چەندین جار لەلایەن خوددی تاڵەبانی پارە بە عەلی باپیر دراوە, بەڵام لەوكاتەی دڵشاد گەرمیانی پەیوەندی بە  بزووتنەوەی ئیسلامییەوە كردووە بووەتە زەرەر بۆ خۆی و بنەماڵەكەی و كەسە نزیكەكانی, سەرچاوەیەك لە بنەماڵەی دڵشاد گەرمیانییەوە بە چركەی راگەیاند لەكاتی شەڕی ناوخۆ لە نێوان بزووتنەوەی ئیسلامی و یەكێتی سەری هەڵدا زۆربەی سەروەت و سامانی ئەو بنەماڵەیە تاڵانكرا, هەروەها دڵشاد گەرمیانی لە شەڕی نێوان كۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی لە خورماڵ برایەكی شەهید كرا, ئەمەش ئەوە دەردەخات كە دڵشاد گەرمیانی زیاتر قوربانی بۆ حزبەكەیان داوە, بەڵام عەلی باپیر زیاتر سوودی بینیوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *