به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك رای ده‌گه‌یه‌نێت، راده‌ستكردنه‌وه‌ی داعش وا ده‌كات شانه نووستووه‌كانیان كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن.
محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یاند، خراپی دۆخی ته‌ناهی كه‌ركووك و ئه‌و ناوچانه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه داعش جموجۆڵى هه‌یه و پێویست ده‌كات پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه.
روونی كردوه، سه‌ر بڕینی ئه‌و پۆلیسه كورده‌ی دوێنی له كه‌ركووك، وا ده‌كات عێراق بگه‌رێته‌وه لای هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك، چونكه له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا داعش زۆرترین چالاكی ئه‌نجام داوه.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى گوتى، راده‌ستكردنه‌وه‌ی داعش به عێراق كارێكه دووره له ئه‌ته‌كێتی یاسایی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م راده‌ستكردنه‌وه وا ده‌كات كه‌سوكاری ئه‌و داعشانه و شانه نووستووه‌كانییان ده‌ست به
ئا: كرمانج حسين مصطفى