حوسێن مام ئه‌نوه‌ر چاودێری سیاسی، راگه‌یاند، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان داهاته‌كانمان دابه‌ش بووه به‌سه‌ر دوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیدا، ئه‌ویش داهاتی نه‌وت و داهاتی ناوخۆیه كه خۆی ده‌بینێته‌وه له داهاتی وه‌زاره‌ته‌كان و داهاتی مه‌رزه‌كان و چه‌ند داهاتێكی تری لۆكاڵی، كه مانگانه سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت بۆ پێدانی مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی كوردستان.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناڕاسته و جێی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه، نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕینه بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت و دواتر دابه‌شكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا.
پێی داتاكانی هه‌رێم، 43%ی مووچه‌خۆرانی كوردستان له پارێزگای سلێمانین و مووچه‌خۆری لیستی سه‌وزن، به ته‌قدیر و لێبڕینی 21%یش بۆ دابینكرنی ئه‌و مووچه‌خۆرانه، ده‌بێ مانگانه حكوومه‌تی هه‌رێم پێویسته نزیكه‌ی ٣٢٠ ملیۆن دۆلار ته‌رخان بكات.
” له‌و ڕێژه‌یه‌ی كه باسمان كرد، حكوومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا داوای ٨٠ ملیۆن دۆلار له داهاتی ناوخۆ و مه‌رزه‌كانی سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ده‌كات و پێویسته بیگه‌ڕێننه‌وه، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتدار پێی كۆ ناكرێته‌وه و وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كوردستان ئاشكرای كرد، یه‌كێتی داوای له حكوومه‌تی هه‌رێم كردووه كه مووچه 30 ڕۆژ جارێك دابه‌ش نه‌كات، چونكه ناتوانن هه‌موو 30 ڕۆژ جارێك داهات كۆ بكه‌نه‌وه”. حوسێن مام ئه‌نوه‌ر وای گوت.
ئه‌و چاودێره سیاسییه دووپاتی ده‌كاته‌وه، لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی هه‌میشه غه‌دریان له خه‌ڵكی ئه‌م سنووره كردووه و پارتییان تاوانبار كردووه، له جیاتی ئه‌وه‌ی داهات بگه‌ڕێننه‌وه بۆ حكوومه‌ت و مووچه‌ی فه‌رامبه‌رانی پێ دابه‌ش بكرێت و پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری زیاتری پێ بكرێت، كه‌چی ئه‌وان هه‌ر ڕۆژه‌ی په‌یجێكی فه‌یسبووكیان بۆ ده‌كه‌نه‌وه و قسه‌ی زلی تێدا ده‌كه‌ن، به بڕوای من ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانیش له‌وه تێگه‌یشتوون كه خه‌ڵك لێره قسه و په‌یجی ئه‌وێ نه‌ك خزمه‌تگوزاری .