نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی گوڵان پەیامێکی بڵاو کردەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی گوڵان پەیامێکی بڵاو کردەوە

 لە بەشێک لە پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە: “شۆڕشی گوڵان کە درێژکراوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بوو، تەمی نائومێدی ڕەواندەوە و ئاسۆیەکی نوێی لە بەردەم گەلی کوردستان کردەوە کە بە خۆڕاگری و ئیرادەیەکی بەهێزەوە ، بەردەوامیدا بە خەبات و تێکۆشانی خەڵکی کوردستان لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی”.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیاماکەیدا جەختی کردووەتەوە: “سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ئاداری 1991 کە یەکێکە لە دەسکەوتە گرنگ و شکۆدارەکانی شۆڕشی گوڵان”.

 دەقی پەیامی مەسرور بارزانی:

پەیامی ڕێزدار مەسرور بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی گوڵان

بە بۆنەی 45مین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردستان و جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم.

بەڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە یادی شەهیدی سەرکردە ئیدریس بارزانی و هەموو شەهیدان و تێکۆشەران و بەشدارانی شۆڕشی گوڵان دەکەینەوە.

شۆڕشی گوڵان کە درێژکراوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بوو، تەمی نائومێدی ڕەواندەوە و ئاسۆیەکی نوێی لە بەردەم گەلی کوردستان کردەوە کە بە خۆڕاگری و ئیرادەیەکی بەهێزەوە ، بەردەوامیدا بە خەبات و تێکۆشانی خەڵکی کوردستان لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی.

لە یادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا ، جەخت لە برەودان بە کارکردن بۆ یەکڕیزی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە کە هاوخەباتی و کاری پێکەوەیی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان، بووە هۆکار و بنەمای پێکهێنانی( بەرەی کوردستانی) و سەرەنجام سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ئاداری 1991 کە یەکێکە لە دەسکەوتە گرنگ و شکۆدارەکانی شۆڕشی گوڵان.

بەرز و پیرۆز بێت ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان . دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان.

مەسرور بارزانی

2021/5/26

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *