یه‌كێتیی هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئێسته كه نزیكه‌ی دوو ساڵ به‌سه‌ر كابینه‌كه تێده‌په‌ڕێ، به‌رده‌وام دژایه‌تی حكوومه‌تی كردووه و هێرشی كردووه‌ته سه‌ر.
ئه‌و كێشانه‌ی له بواری دارایی بۆ حكوومه‌ت دروست ده‌بن، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و هاوكاری نه‌كردنی یه‌كێتییه، چونكه تا ئێسته‌ش یه‌كێتی ئاماده نییه ته‌واوی داهاتی سنووری سلێمانی بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه و به‌هۆیه‌وه حكوومه‌ت له‌و كاته‌دا تووشی كێشه‌ی دارایی بووه.
زیاد كاكه ره‌زا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، راگه‌یاند، ئه‌مه‌ی یه‌كێتی ده‌ستی داوه‌تێ كارێكی خراپه، سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی كه حكوومه‌ت و كابینه‌ی نۆیان پێكهێناوه و به‌رنامه و كاری حكوومه‌ته‌كه له په‌رله‌مانی كوردستان خوێنراوه‌ته‌وه، په‌رله‌مانتارانی هه‌رسێ لایه‌نه‌كه په‌سه‌ندیان كردووه، به‌ڵێنیان داوه كار بۆ سه‌ركه‌وتنی بكه‌ن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئێسته یه‌كێتی كه نایه‌وێ یان داهاته‌كانی سنووری خۆی ناگه‌ڕێنێته‌وه بۆ حكوومه‌ت و هاوكار نییه، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانێ كه به‌و شێوه‌یه تاسه‌ر بۆی ناڕوات.
“زۆرترین مووچه‌خۆری حكوومه‌ت له سنووری سلێمانییه، به‌ڵام یه‌كێتی به‌و هاوكاری نه‌كردنه‌ی حكوومه‌ت و نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاته‌كه، گرفت بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروست ده‌كات، ده‌بێ ئه‌و سێ لایه‌نه هه‌موویان پێكه‌وه له هه‌وڵی په‌یداكردنی مووچه و پاره‌بن بۆ هاووڵاتییان و هه‌موویان وه‌ك یه‌ك خه‌می میله‌تیان هه‌بێ.
به‌پێی ئه‌و رێژه‌یه‌ی دابه‌ش كراوه، مانگانه 43%ی پاره‌ی حكوومه‌ت بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی ده‌ڕوات، به‌ڵام یه‌كێتی ئاماده نییه ته‌واوی داهاتی مه‌رزه‌كان و ناوخۆی سلێمانی بداته‌وه به حكوومه‌ت و داواش ده‌كات حكوومه‌ت كۆتایی به لێبڕینی مووچه بهێنێت.