نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: ئاگامان له‌ داهاتی سلێمانی نییه‌ گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ی تێدایه‌

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: ئاگامان له‌ داهاتی سلێمانی نییه‌ گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ی تێدایه‌

ئەمڕۆ سێشەممە سێوە خدر ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند یەکێتی لەسەر مووچەی فەرمانبەران هەڵوێستی جیاوازی هەیە، ھیچ ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییش ئاگای لە بڕی داھاتی پارێزگاكە نییە.
سێوە خدر ،ده‌ڵێ:ھەڵوێستەکانی یەکێتی لەسەر مووچەی فەرمانبەران و تۆمەتبارکردنی لایەنەکانی دیکە ھەڵوێستێکی دووفاقییە، چونکە یەکێتی ٣٠ ساڵە لەناو حکوومەتی ھەرێم بەشدارە و ھەموو سێکتەرەکانی زۆنی سەوزی بەدەستەوەیە، بەبێ ئەوەی ھیچی بۆ ئەم شارە کردبێت، بەڵام ئێستا ھاتووە گۆڕان و پارتی تۆمەتبار دەکات.
هەروەها گوتی ڕاستە بزوتنەوەی گۆڕان بەشی خۆی بەرپرسیارییەتی ئەم دۆخەی بەردەکەوێت، بەڵام باشترە یەکێتی ئەو ڕاستییە بزانێت کە گۆڕان نە کۆمپانیای بازرگانی ھەیە نە قاچاخچیەتی لە خاڵە سنوورییەکان دەکات.
ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی گوتی كە تاكە تاوانی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەیە وەزیری دارایی لایە، دواجار ئەو پۆستە پۆستێکی سیادی ھەستیارە، بۆیە یەکێتی ئەو ھەموو ھێرشەی دەکاتە سەر، بەڵام گرنگ ئەوەیە گۆڕان ھیچ کۆمپانیایەکی نییە و بەشداری دزی و قاچاخچیەتی نەکردووە.
سێوە خدر ئاماژەی بەوەش کرد تاوەکو ئێستا نازانن دینارێکی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی چی لێ دێت و چۆن خەرج دەکرێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *