نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وه‌زیرێكی گۆڕان.. بۆ په‌یج و سایته‌كانی سه‌ر به‌ لاهوور چاوتان به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌كان هه‌ڵنایه‌ت درۆ ده‌هۆننه‌وه‌

وه‌زیرێكی گۆڕان.. بۆ په‌یج و سایته‌كانی سه‌ر به‌ لاهوور چاوتان به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌كان هه‌ڵنایه‌ت درۆ ده‌هۆننه‌وه‌

وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپشكی گۆڕان، رایدەگەیەنێت:” ماوەی چەند رۆژێكە كۆمەڵێك سایت و پەیجی فەیسبوك بەدرۆ و بوختان دەیانەوێت ئەو خزمەتكردنەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن كە لەماوەی ساڵێك و دە مانگی رابردودا پێشكەشی خەڵكی كوردستانی كردوە، ناشرین بكەن.”

دانا عەبدولكەریم، لەروونكردنەوەیەكدا كەئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە:” ماوەی چەند رۆژێكە كۆمەڵێك سایت و پەیجی فەیسبوك كە خاوەنەكانیان دەیان ساڵە بەهۆی پێگەكانیانەوە خەریكی دزی و گەندەڵی و تاڵانكردنی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتەن، بۆ چەواشەكاری هەواڵی ناراست و بێ بنەماو بوختان ئاراستەی ئێمە دەكەن.”

“وەك هەموان دەزانن، ئەركی ئێمە خزمەتكردنی هاوڵاتیانی كوردستانە بەبێ جیاوازی، ئەوانیش ئێستا بەدرۆ و بوختان دەیانەوێت ئەو خزمەتكردنەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن كە لەماوەی ساڵێك و دە مانگی رابردودا پێشكەشی خەڵكی كوردستانی كردوە، ناشرین بكەن.”

دانا عەبدولكەریم دەڵێت:”ئەوان درۆ و دراوەكانیان رون و ئاشكرابوەو دەزانین كوێیان دێشێت، بەڵام ئێمە وەڵامی ئەو درۆ و بوختانانەیان بەهەوڵ و خزمەت و پڕۆژە بەردەوامەكانمان دەدەینەوە كە ئێستا لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان كاریان تێدا دەكرێت.”

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *