نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: ئاراس جه‌نگی دانی نابه‌وه‌ی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ كوشتنی قاسمی سوله‌یمانی

به‌په‌له‌: ئاراس جه‌نگی دانی نابه‌وه‌ی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ كوشتنی قاسمی سوله‌یمانی

لەو روونكردنەوەی ئاراس جەنگیدا كە لە پەیجی (چاودێر)ی سەر بە مەلا بەختیار بڵاو كراوەتەوە، تێیدا ئاماژەی بەوە داوە كە قاسم سولەیمانی دۆستێکی گەورە و پاڵپشتێکی گرینگی یەکێتی بووە.

هاوكات دانی بەوەدا ناوە كە “ئەوەی ڕوویداوە نە لە دەسەڵاتی ئێمە و نە دەسەڵاتی سەرکردایەتیی یەکێتیدایە، بەشێکی زۆری ھێزەکانی دژەتیرۆری سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە زۆربەی کار و چالاکی و تەنانەت ھاوکاریشدا لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە سەرپەرشتی دەکرێن، ھەر وەکوو چۆن ئەمریکا سەرپەرشتیی چەند لیوایەک دەکات و مووچەشیان دەداتێ دەشتوانێ بیانبات بۆ ھەر شوێنێک کە خۆی بیەوێت، بۆیە بردنی ئەو کارمەندانەی دژەتیرۆر نە بە ئاگاداری یەکێتی بووە و نە لە دەسەڵاتی ئێمەدا بووە”.

ئەم ڕوونكردنەوەی ئاراس جەنگی بەدرۆخستنەوەی گوتەبێژی دژە تیرۆری یەكێتیشە كە بانگەشەی ئەوەی كردبوو، ئەوان لە كوشتنی قاسم سولەیمانیدا بەشدارییان نەكردووە.

بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، دوای بلاوكردنەوەی ڕوونكردنەوەكە، لە ژێر فشاری لاهوور جەنگیی برایدا، ئاراس جەنگی ڕوونكردنەوەیەكی دیكەی بڵاو كردۆتەوە و بانگەشەی ئەوەی كردووە كە ئەو روونكردنەوەیە هی ئەو نییە.

چاودێران پێیانوایە كە ئەم ڕوونكردنەوەیەی ئاراس جەنگی دان پێدانانە بە دوو خاڵی گرنگ، یەكەمیان كە دژە تیرۆری یەكێتی لەم پرۆسەیەشدا جانتاهەڵگر بووە و وەك لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە هەر فەرمانێكیان پێكراوە، جێبەجێیان كردووە. دووەمیشیان دژە تیرۆری یەكێتی دەزگایەكی نیشتمانی نییە، بەڵكوو بەكرێ دەدرێت و جاشێكی سەردەمە.

دەقی ڕوونكردنەوەكەی ئاراس جەنگی كە لە پەیجی (چاودێر) بڵاوكراوەتەوە:

بەپەلە

تاقمه‌ خیانه‌ت كاره‌كه‌ی یه‌كێتی دژی ڕۆشتنی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ن بۆ سلێمانی

میدیاكانی سەر بە تاقمی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر، هەواڵێكیان بڵاو كردۆتەوە گوایە توركیا پیلانگێڕییەك لە دژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *