نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / عه‌دنان عوسمان: هاوپه‌یمانی یه‌كێتی و گۆڕان بۆ سواڵی كورسییه‌

عه‌دنان عوسمان: هاوپه‌یمانی یه‌كێتی و گۆڕان بۆ سواڵی كورسییه‌

عەدنان عوسمان ئەندامی پێشوی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان “سێ تێبینی کورت” لەبارەی هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان دەخاتەڕو.
لەتێبینی یەکەمدا عەدنان عوسمان رونیدەکاتەوە کە هاوپەیمانێتی ئێستای یەکێتی و گۆڕان هیچ پەیوەندییەکی بە رێککەوتنی ستراتیژی ساڵی 2017-ی نێوان یەکێتی و گۆڕانەوە نیە کە نەوشیروان مستەفا بەشداری تێداکردوە.

عەدنان عوسمان کە ئێستا ناڕازییە لەگۆڕان و دورکەوتۆتەوە، لەتێبینی دوەمدا رەخنەی ئەوە لەو هاوپەیمانێتییە دەگرێت کە تەنها ئامانج لێی بەدەستهێنانی کورسییە و دەلێت، ” گۆڕانی نەوشیروان مستەفا، لە هەڵبژاردنەکاندا، سەرگەرمی سەرخستنی بەرنامەی سیاسی و بردنە پێشەوەی دیدگاو دنیابینی بزوتنەوەی گۆڕان بو، بۆیە زۆرتر کاری لەسەر کارنامەی سیاسی ئەکرد نەک رێژەی کورسی.”

لەخاڵی سێیەمیشدا، عەدنان عوسمان پێیوایە، “ئەم رێککەوتنەی ئێستای گۆڕان لەگەڵ یەکێتی، لەسەر بنەمای سواڵی کورسی و خێرو سەدەقەو پەلەقاژەی مانەوەیە، نەک دیدگایەکی هاوبەشی رۆشن لەسەر پرسە چارەنوسسازەکان. گۆڕان دەبوایە لەگەڵ ناوخۆی خۆی و بەرەی گۆڕانخوازان و دواتر بازنەی فراوانی ریفۆرمخوازیدا هاوپەیمانێتی بکردایە

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *